بانکی ناوەندی رێکارەکانی دابەزاندنی نرخی دۆلاری بڵاوکردەوە
وێستگهنیوزـ
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، چوار رێکار دەگیرێتەبەر بۆ پاڵپشتی کردنی دیناری عێراقی و جەختی لەوەشکردەوە کە بەشێکییان لەسەر داواکاری بازاڕەکان دانراون و لەمڕۆوە کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار دەبێت.
محەمەد یونس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق لە لێداونێکی تایبەتدا رایگەیاند: بانکی ناوەندی چەند رێکارێک دەگرێتەبەر و چەند پاکێجێکی دەخاتەڕوو بۆ پاڵپشتی کردنی هێزی دیناری عێراق و زیادکردنی حەواڵەی دەرەی و تەمویلی بازرگانی و چەند بابەتێکی تر.
محەمەد یونس باسی لهوهشكردووه: ئەم رێکارە نوێیانە لەمڕۆوە کاریگەرییان لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دینار و دابەزینی دۆلار دەبێت و بەهای دۆلار دەستی بە دابەزین کردوە بەهۆی ئەو رێکارانەوە و جیاوازی نرخی دۆلار لەنێوان بانکی ناوەندی بازاڕەکاندا کەمدەکاتەوە.
لە بارەی رێکارەکانەوە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق وتی: "زۆر گرنگە کە هەموو هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی دیناری عێراقی بێت و چوار رێکار لەسەر رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران دانراوە و لەوانەش یەکەم، پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و دووەم، کەمکردنەوەی هاوردەکردن و سێیەم، کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕەکان و چوارەم کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان.
زۆربەی بازاڕەکان دەستیان بەوەکردوە کە بە دینار مامەڵە دەکەن و چەند فەرمانگەیەك دووچاری کێشەبوون بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکانیان بە دۆلار بووە و حکومەت هەستاوە بە چارەسەکردنی ئەو کێشانە و گرێبەستەکانی کردوە بە دینار بە وتەی محەمەد یونس.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا کڕین و فرۆشتن و چەند گرێبەستێك بە دینارەوە دەکرێت و ئەمەش خواست لەسەر دۆلار کەمدەکاتەوە و بەهاکەی دادەبەزێنێت.
PM:01:19:30/03/2023
ئهم بابهته 9292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت