سۆمۆ داهاتی دوو مانگی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێمی راگه‌یاند


وێستگه‌نیوزـ

لە دوو مانگی رابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر لە 24 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە و كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقیش زانیاری زیاتر ده‌دات.


كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) زانیاری لەبارەی هەناردەی دوو مانگی نەوتی هەرێمی كوردستان دەداتە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵیی عێراق.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی سۆمۆ لە دوو مانگی رابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر لە 24 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە، ئەوەش لەنێوان هەردوو مانگی كانوونی دووەم و شوباتی 2023، هەرێمی كوردستان 24 ملیۆن و 73 هەزار و 523 بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە، كە 11 ملیۆن و 635 هەزار و 810 هەزار بەرمیل لە مانگی كانوونی دووەم بووە.

هەر بەرمیلێك بە 75.5 دۆلار فرۆشراوە، بۆ مانگی شوباتیش نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان 12 ملیۆن و 419 هەزار و 317 بەرمیل بووە، بە نرخی 76.8 دۆلار بۆ یەك بەرمیل نەوت.

لەنوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە، تێكڕای بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لەو دوو مانگەدا، یەك ملیار و 834 ملیۆن و 741 هەزار و 640 دۆلار بووە.


PM:11:15:21/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت