بڕیارێكی نوێ له بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه سه‌باره‌ت به فرۆشتنی دۆلار
وێستگه نیوز-
له هه‌وڵێكدا بۆ رێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیاری دا له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران به‌شێوه‌ی نه‌قدی له 7 هه‌زار دۆلاره‌وه بۆ 2 هه‌زار دۆلار كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق قۆناغی سێیه‌می رێكاره‌كانی بۆ ئاسان به‌ده‌ستهێنانی دۆلار به نرخی فه‌رمی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌مه‌ودا دۆلار به‌نرخی فه‌رمی كه 100 دۆلار به 132 هه‌زار دیناره له‌رێگه‌ی كارتی بانكییه‌وه به گه‌شتیاران ده‌درێت كه ده‌توانرێت تاوه‌كو 10 هه‌زار دۆلاری پێ وه‌ربگیرێت، ئه‌ویش بانكه‌كان بۆ گه‌شتیاران دروستی ده‌كه‌ن و سێ جۆری هه‌یه كه به (Gold, Silver, Platinum) دیاریكراوه.
بانكی ناوه‌ندی ده‌ڵێت: "له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 2023/3/19 پێدانی پاره به‌شێوه‌ی نه‌قدی به گه‌شتیاران له حه‌وت هه‌زار دۆلاره‌وه بۆ 2 هه‌زار دۆلار كه‌مده‌كرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌وه‌ش به‌و ئامانجه‌یه كه هاوڵاتی پێویست ناكات رێژه‌یه‌كی زۆری پاره به‌شێوه‌ی نه‌قدی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵبگرێت، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی گه‌شتكردنیش پاره‌ی نه‌قدی ته‌نها له‌و شوێنانه‌دا پێویسته به‌كاربهێنرێت كه گرفتی سیستمی بانكیان تێدایه:.
بانكی ناوه‌ندی عێراق جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "به‌رده‌وام ده‌بێت له فرۆشتنی دۆلار به بانكه‌كان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕی فرۆشتنی دۆلار كه‌مبكرێته‌وه".
بانكی ناوه‌ندی داواش له سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات په‌یوه‌ندی بكه‌ن به هه‌ردو كۆمپانیای وێسترن یونیه‌ن و مونی گرام به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێكاره‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی پاره بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شێوه‌ی هه‌ژماری كه‌سی یان بازرگانی، تاوه‌كو ئه‌وانیش بتوانن له فرۆشتنی دۆلار به نرخی فه‌رمی سودمه‌ند ببن.
PM:10:51:14/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 8472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت