دادگای فیدراڵی دانیشتنی لەسەر پرسی 200 ملیار دینارەکەی هەرێم دواخست 
         
                
        
        
        
          وێستگهنیوزـ
	
	دادگایی باڵای فیدراڵی عیراق دانیشتنی ئەمڕۆی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم بۆ رۆژی 12 مانگی داهاتوو دواخست. 
	
لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی عیراق لەسەر پرسی یاساییبوونی ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم، داوای کرد لایەنی بەرامبەر کە نوێنەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری داراییە، بۆ دانیشتنی داھاتوو ئامادەبن تا ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە. 
هاوکات، بڕیاردرا بە دواخستنی دانیشتنەکە بۆ رۆژی 12ی مانگی داهاتوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 15ی شوباتی ئەم ساڵدا دادگای فیدڕاڵی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بە نادەستووری ناوبرد، دانیشتنی ئەمڕۆش دەربارەیسکاڵایەک بووە لەسەر بابەتی دەستوری نەبوونی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم.
        
        
PM:06:20:11/05/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2624
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت