سهرۆكی كۆمهڵهی كوردستانێكی سهوز بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
هونەرمەند ئارارات مهجید
وێستگه نیوز ـ
سهرۆكی كۆمهڵهی كوردستانێكی سهوزو ئهكتهری درامای (كرێچیهكان) به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
دوای تەواو بونی وێنەگرتنی دیمەنەکانی درامای (کرێچیەکان) کە وەک میوانی بەرهەم بەشداری كردبوو، هونەرمەند ( ئارارات مهجید) سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانیکی سەوز و ئەندامی چالاکی تیپی نواندنی سلێمانی بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی کرد.
درامای كرێچیەكان، بەرهەمی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانه و كۆمپانیای مەستی فیلم جێبەجێی دەكات، كۆمپانیای ئاسیاسێل سپۆنسەری سەرەكیەتی، ماوەی چەند مانگێكە سەرقاڵی وێنەگرتنی دراماكەدایە، لە ئێستاشدا لەدوا رۆژەكانی وێنەگرتنە.
AM:09:26:24/10/2020
ئهم بابهته 16416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت