وەرگێڕان بۆ شەش رۆمانی بەختیار عەلی بە چەند زمانێکی بیانی دەکرێت
وێستگەنیوز-
بەختیار عەلی، نووسەر و رۆماننووسی دیاری کورد چەند گرێبەستێکی
بۆ وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی شەش رۆمانی بە چەند زمانێکی بیانی ئیمزا کردووە.
لە هەژماری فەیسبووکی بەختیار عەلی بڵاوکراوەتەوە: رۆمانی
"دواهەمین هەناری دونیا" لە ماوەیەکی نزیکدا بە زمانی رووسی بڵاو دەکرێتەوە،
بڕیاریشە ئەمساڵ رۆمانی "بەندەر فەیلی" بە وەرگێڕانی هێمن عومەر بە زمانی
دانیمارکی چاپ بکرێت.
هەروەها گرێبەستێک
لەگەڵ بنکەی بڵاوکردنەوەی "دیل کراتەر" لە بارسێلۆنا ئیمزا کراوە بۆ مەبەستی
وەرگێڕان و چاپکردنی رۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا" بە زمانی کەتەلانی.
لە ئەمریکاش بنکەی بڵاوکردنەوەی "ئارکیپێلاگۆ"
رۆمانی "داگیکردنی تاریکی" بە زمانی ئینگلیزی چاپ دەکات، رۆمانی "نەفرەتی
نەوبەهاران"ـیش بۆ سەر زمانی ئەڵمانی وەرگێڕدراوە و بنکەی بڵاوکردنەوەی
"یونێۆنس فێرلاگ"ـی سویسری چاپی دەکات.
جگە لەوەش گرێبەستێک
لەگەڵ بنکەی "توتەم یاینلار" ئیمزا کراوە بۆ وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی هەردوو
رۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" و "کۆشکی باڵندە غەمگینەکان"
بە زمانی تورکی.
PM:06:11:12/04/2026
ئهم بابهته 728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت