فیلمێکی کوردی بەشدارە لە خولی 78مینی فێستیڤاڵی فیلمی کان
وێستگەنیوز_راژان رزگار
فیلمی "سەعید ئەفەندی" لە ساڵی 1956 لە بەغداد بەرهەمهێندراوە،
لەم ساڵدا لە خولی 78مینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان لە بەشی فیلمە کلاسیکەکان
بەشدارە.
لیژنەی حەسەن بن هەیسەم بۆ یادەوەری بیندراوی عێراقی سەر بە نوسینگەی محممەد
شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "ئەمە یەکەم هەڵبژاردنە لە مێژووی
سینەمای عێراقدا، دەرئەنجامی کارەکانی پرۆژەی عێراق سینەماتێکە، کە کار بۆ
زیندووکردنەوەی میراتی سینەمایی عێراقی و گەیاندنی بە جیهان لە رێگەی فراوانترین
دەرگاکانییەوە دەکات."
ئاماژەی بەوەشدا، "فیلمەکە بە وردی لە پەیمانگەی نیشتیمانی هونەرە
بیستراو و بیندراوەکانی فەرەنسا نۆژەن کراوەتەوە، کۆپی نۆژەنکراوی فیلمەکە
پارێزراو بوو لە لایەن لیژنەکەوە، هەر بۆیە ئەم فیلمە لە کۆی 140 فیلمی عێراقی
هەڵبژێردراوە کە لە ماوەی ساڵانی چلەکانی سەدەی بیستەم تاوەکو دەیەی یەکەمی سەدەی
بیست و یەک بەرهەم هاتوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، فیلمی "سەعید ئەفەندی" لە دەرهێنانی دەرهێنەری
کورد، "کامەران حوسنی" لە ساڵی 1956 کاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجامداوە،
چیرۆکی فیلەمەکەش لە دەمەقاڵە وەرگیراوە کە ئێدمۆند سەبری نووسیویەتی، ئەم فیلمە
لە ساڵی 1959 لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مۆسکۆ پاڵێوراو بوو بۆ وەرگرتنی
خەڵات.
AM:11:44:14/05/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت