بۆچی شەکیرا کۆنسێرتەکەی هەڵوەشانەوە؟


وێستگەنیوز_راژان رزگار

هونەرمەندی کۆڵۆمبی شەکیرا ئاهەنگەکەی ڕۆژی یەکشەممەی هەڵوەشانەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

شەکیرا لەبارەی هەڵوەشانەوەی ئاهەنگەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە، بەهۆی کێشەی تەندروستی لە هەناویدا، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و بەو هۆیەش کۆنسێرتەکەی هەڵوەشاندوەتەوە.

شەکیرا باسی لەوەشکردوە، پزیشکەکان هۆشدارییان داوەتێ کە نابێت بەو دۆخە تەندروستییەوە هیچ کۆنسێرتێک لەسەر شانۆ ئەنجامبدات.

هاوکات لە پەیامەکەیدا شەکیرا نوسیویەتی، دڵتەنگە کە ناتوانێت هیچ کۆنسێرتێک لەم کاتەدا پێشکەشی هەوادارانیبکات.

شاکیرە ئیزابێل موبارەک ریپۆل لەدایک بووی ساڵی 1977ە لە کۆلۆمبیا، بەڕەچەڵەک لوبنانیە، شاکیرا گۆرانبێژی پۆپ و ڕۆک و لاتینە و سەماکەریشە.

بە بیروڕای زۆرێک لە خەڵک ئەو بە باشترین و کاریگەرترین گۆرانیبێژی سەدەی 21ناوزەنددەکەن.


PM:01:54:17/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو