لە شەقامێکی بەغداد دایکێک بەرهەمە ئەدەبییەکانی کچەکەی دەفرۆشێت

‌وێنەی؛ دایکی حەنان حەسەنی نووسەر

وێستگەنیوز_راژان رزگار

لە گۆشەیەکی شەقامی موتەنەبی لە دڵی بەغدادی پایتەخت، لە ناو قەرەباڵغی رۆشنبیران و کتێبدۆستاندا، ژنێک وەستاوە و بەرهەمە ئەدەبی و نوسینەکانی کچەکەی نمایش دەکات و دەیفرۆشێت.

حەنان حەسەن، کچێکی تەمەن 14 ساڵە و دانیشووی شاری بەغدادە، لە تەمەنی 12 ساڵیدا دەستی بە نووسین و ئاوازدانان کردووە و ئێستا بۆتە نوسەری کتێبە ئەدەبییەکانی و توانیویەتی 8 کتێب بنووسێت و یەکێکیانی لە چاپکردندایە.

لە بارەی بەهرەو نووسینەکانی حەنان دایکی بە یەکێک لە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند و دەڵێت، "حەنانی کچم هەر لە سەرەتاکانی تەمەنیدا بەهرەیەکی تیا بوو بۆ کتێب و نووسینەکانی منیش زۆر هاندەر و پاڵپشتی بووم تا گەشت بەم ئاستەی ئێستای."

وتیشی، "کچەکەم لە ساڵی 2019 دەستی کرد بە نووسین، ئەو کات لە پۆلی سێیەمی سەرەتایی بوو، سەرەتا هاوشێوەی سروود دەستی کرد بە نووسین و تەواوی بیرۆکەکانی پڕ بوون لە هیواو گەشبینی و بە تێپەڕبوونی کات تەواوی نووسینەکانی زیاتر پێگەشتوویی پێوەدیار بوون، لەگەڵیشیدا ئیلهامیان لە ژیان و ئەزموونە کەسییەکانی دیکە وەرگرتووە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، حەنانی تەمەن 14 ساڵ، هەموو هەینییەک لەگەڵ دایکیدا لە شەقامی موتەنەبی ئامادە دەبێت و لەوێدا کتێک و بەرهەمە ئەدەبییەکانی لەسەر مێزێکی بچووک دادەنێت و نمایشیان دەکات بۆ فرۆشتن."


PM:12:53:17/02/2025








ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو