کۆڕی ناساندن و خوێندنەوەی رۆمانی تابوتی پەیمانی خودا بەڕێوەچوو
وێستگەنیوز_راژان رزگار
لە مەڵبەندی کوردلۆجی زانکۆی سلێمانی، کۆڕێکی تایبەت بە ناساندن و
خوێندنەوەی یەکێک لە رۆمانە کوردییە نوێیەکان رێکخرا و باس لە ماهیەت و گرنگیی
ناوەڕۆکەکەی کرا.
لە شاری سلێمانی، لە مەڵبەندی کوردۆلۆجی زانکۆی شارەکە، بە
ئامادەبوونی ژمارەیەک لە رووناکبیران، کۆڕێکی تایبەت، بە ناساندن و خوێندنەوەی
رۆمانی "تابوتی پەیمانی خودا"، لە نووسینی سەڵاح جەلال رێکخرا.
د. دڵشاد مستەفا، بە ناساندن و خوێندنەوەی رۆمانەکە سەرپەرشتیی
کۆڕەکەی کرد، لە بەرامبەردا، نووسەر چەند سەرنجێکی سەبارەت بە ناوەڕۆک و
تێگەیشتنەکانی رۆمانەکە خستە روو.
سەڵاح جەلال، ئاماژەی بەوەشدا، "ئەم رۆمانە بە رێچکەیەکی نوێ لە شێوازی گێڕانەوە
و راناوە باوەکاندا چووە"، جەختی لەوەش کردەوە ئەم بەرهەمە، پەیوەندییەکی
گەردوونییە، لەنێوان مرۆڤ و بوونەوەرە سەروو سروشتییەکاندا، روونکردنەوەی ئەو پنتە
فیزیاییەیە کە شرۆدینگەر و جەیمس وێب بۆی دەگەڕێن.
PM:02:24:16/02/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت