لە رێورەسمێکدا کتێبی "بەکورتی" هێرۆ ئیبراهیم ئەحممەد بڵاوکرایەوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
رێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی "بەکورتی" هێرۆ
ئیبراهیم ئەحممەد لە
شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
کتێبی "بەکورتی" لە سەرجەم نوسین و وتار و بابەتە
ئەدەبییەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحممەد پێکهاتووە کە پێشتر لە گۆڤاری خاک
بڵاوکراونەتەوە، لە دوو توێی ئەم کتێبەدا کۆکراونەتەوە و خراوەتە بەردەست خوێنەران.
ئەو بابەت و وتارانەی لەم کتێبەدا کۆکراونەتەوە، پێکهاتوون لە بیرو
بۆچوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحممەد
لەسەر پرسە کۆمەڵایەتی و سیاسی و چەندین بابەتی دیکە و باسی ئەزموونی خۆی لە بەشێک
لە بوارە جیاجیاکاندا دەکات، تەواوی
بابەتەکانیش بە زمانێکی سادە نووسراون، کە هاوشێوەی گفتوگۆیەکن لەگەڵ خوێنەردا.
هەر لەو رێوڕەسمەدا، باسی ئەزموونە دوورو درێژەکانی هێرۆ ئیبراهیم
ئەحممەد
کرا، لە گرنگیدان و هەنگاوەکانی بۆ پەرەپێدان بە بواری ئەدەبی و هونەری و کولتووری
و چەندین بواری دیکە.
بە بڕوای رۆشنبیران و نووسەران و لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەنگاو و
هەوڵەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە گرنگیدان بە ئەدەب، هونەر، کولتوور، شوێنەوار و
چەندین بواری دیکە، رەنگدانەوەیەکی گەورەیان لەسەر پەرەپێدان بەو بوارانە لە
هەرێمی کوردستان هەبووە.
PM:12:05:16/02/2025
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت