لە باکووری کوردستان ژمارەیەک پارچەی مێژووی دۆزرانەوە


وێستگەنیوز_راژان رزگار

لە شوێنەوارێکی حەڕان لە باکووری کوردستان، ژمارەیەک پارچە شوێنەواری مێژووی دۆزراونەتەوە و تێگەیشتن سەبارەت بە کەلەپووری هونەری و تەلارسازی کریستیانی دەوڵەمەند دەکەن.

لە ناوچەی حەڕانی پارێزگای رەحا لە باکووری کوردستان، ژمارەیەک پارچەی شوێنەواری مێژووی دۆزراونەتەوە، کە گوزارشتن لە کەلەپووری هونەری و بنیادی تەلارسازی کریستیانی، کە بەدرێژایی مێژوو، ناوچەکەیان کردووە بە شوێنەوارێکی گرنگی کەلەپووری.

پارچەکان، لە کاشیی مۆزایک، پارچە شووشە، بەرد و پایەی نەخشێندراو پێکهاتوون، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەردەمی بێزەنتییەکان و یەکێکن لە سەرەتاییترین نموونەی ئامڕازە ئاینییەکانی ناوچەکە.


PM:04:13:11/02/2025








ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت