لە شاری سڵیمانی پانێڵێك بۆ هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی سازکرا
وێستگەنیوز_راژان رزگار
لە شاری سلێمانی بە
ناونیشانی، "لە نێوان نەغمەی ئاواز و ئەزموونی میدیادا" پانێڵێک بۆ
ئەنوەر قەرەداغی، هونەرمەند و موزیسیان سازکراو تێیدا باس لە رەنگدانەوەی ژیان و
کارە هونەرییەکانی کرا.
ئەنوەر قەرەداغی،
هونەرمەند و موزیسیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردۆیەوە و
رایگەیاند، "بە ئامادەبوونێکی بەرچاو و دیار لە هونەرمەندان و رۆشنبیران و
میدییاکان، پانێڵێکیان بۆ شیکاری کارە هونەرییەکانم و ژیانی هونەریم سازکرا."
وتیشی، "پەنێڵەکە
لە لایەن نیاز نووری، هونەرمەند و موزیسیان پێشکەشکرا، هاوکات، هەر یەک لە مامۆستا
خالید سەرکار، پانێڵێکی بە ناونیشانی "دەستپێک و هاوڕێی تەمەن" د.عادل محەممەد
کەریم، پانێڵێکی بە ناونیشانی "رەنگدانەوەی بەهرە لە داهێنانی کارە
هونەرییەکانی موزیسیان ئەنوەر قەرەداغی" پێشکەشکرا."
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەڕێوەچوون
و سازدانی ئەم پانێڵە، لە لایەن سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، بە هاوبەشی رێد
ئیڤێنت پلانەر بە ناونیشانی "ئەنوەر قەرەداغی لە نێوان نەغمەی ئاوازو
ئەزموونی میدیادا بەڕێوەچوو."
PM:02:03:10/02/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت