رێورەسمی رێزلێنان بۆ محەممەد ئەمین پێنجوێنی سازکرا
وێستگەنیوز_راژان رزگار
دامەزراوەی کەریمی عەلەکە رێزی لە ئەزموونی ژیان و نووسینی نووسەر
و کەسایەتی نەتەوەیی "محەممەد ئەمین پێنجوێنی" گرت، هەورەها لە رێوڕەسمێکدا، کەژاڵ ئەحممەدی خانمە شاعیر ئامادەیی هەبووە و چەند
سەرنجێکی سەبارەت
بە کتێبەکەی خستەڕوو.
لەم بارەیەشەوە، کەژاڵ
ئەحممەد، خانمە شاعیری دیاری کورد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک
بڵاویکردۆتەوە و رایگەیاند، " بە پێشکەشکردنی باسیک لە مەراسیمی
رێزلێنان لە شاعیر و رۆژنامەنووس مامۆستا محەمەد ئەمین پێنجوێنی دا بەشداربووم، کە
بە ئامادەبوونی دۆستان و هەوادارانی شیعری مامۆستا پێنجوێنی."
ئاماژەی بەوەشداوە،
"لە پوختەی باسەکەمدا سەبارەت بە دیوانی "تەزووی
ڕاز و نیاز" کە نوێترین کتێبی مامۆستا محەمەد ئەمین پێنجوێنی یە وتمئەم دیوانە ئەزموونی
زیاتر لە 65 ساڵ لە شیعر نووسینی پێنجوێنی لە ئامێزگرتووە، واتا دیوانێکی نوێ و
دێرینیشە، رێکەوتی نووسینی شیعرەکان لە ساڵی 1959 وە دەست پێ دەکەن ئەوکاتەی
تەمەنی مامۆستا پانزە ساڵ بووە، تا دەگات بەو شیعرانەی ساڵی 2024 نوسیوونی و تا
ئێستایش بەردەوامە."
لە رێوڕەسمێکدا لە شاری سلێمانی، لەپاڵ نمایشی فیچەرێک دەربارەی ژیان
و تێڕوانینەکانی محەمەد ئەمین پێنجوێنی، هاوکات نوێترین کتێبی چاپکراوی شیعری ئەو
نووسەرە بڵاودەکرێتەوە.
PM:02:25:09/02/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت