وێنەیەکی عەلی ئەکبەر مورادی لەسەر دیوارێکی شاری تاران دەکێشرێت
وێستگەنیوز_راژان رزگار
لە میانەی ئەو خزمەتە بەرچاوەی بە هونەر و موزیکی کوردی
کردووە، لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی هونەرمەند و موزیسیانی دیاری
کورد عەلی ئەکبەر مورادی کێشرا.
رێکخراوی رازاندنەوەی شارەوانی تاران، لەسەر یەکێک لە دیوارەکانی
شەقامی ئازادی لە دەروازەی فرۆکەخانەی مەهاباد، هەستان بە کێشانی وێنەی، عەلی ئەکبەر
مورادی، هونەرمەند و موزیسیانی دیاری کورد، ئەمەش بە مەبەستی ستایشکردنی ئەم هونەرمەندە
لەپای خزمەتکردنی بە هونەر و موزیکی کوردی.
دروستکردنی وێنەی ئەم هونەرمەندە لەسەر ئەو دیوارە، تیشک
دەخاتە سەر ئەو دەستکەوتە هونەرییانەی مورادی و خزمەتکردنی بە ناوچەکانی کرماشان و
مەهاباد، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی هونەری لە لایەن هونەرمەندانەوە پێشوازیلێدەکرێت.
هەر لەم بارەیەشەوە،
پەیوەست بە خزمەتکردن و ڕۆڵی عەلی ئەکبەر مورادی لە دنیای موزیک و هونەردا، خەڵاتی
ساڵانەی ماملێ بۆ ساڵی 2025 لە لایەن ناوەندی ماملێوە پێشکەشکرا، هەروەها لە چەند ساڵی
رابردوودا لە شاریسلێمانی لە پای هەوڵ و خزمەتەکانی لە هونەر و میوزیکی کوردیدا، خەڵاتی زێڕینی بلەی
پێبەخشرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە
ساڵی 1957 لە ناوچەی گۆرانی سەر بە کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە
تەمەنی شەش ساڵییەوە بە هاندانی باوک و باپیری دەستی بە ژەندنی تەمبوور کردووە،
مامۆستا بەتواناکانی وەک، "سەید هاشم، عەلی میردەرویشی، سەید مەحمودی عەلەوی،
سەیید وەلی حسەینی و سەید عەلی کەفاشیان رۆڵیان لە پێگەیاندن و فیرکردنیدا بینیوە."
مورادی بە پارێزەر و ئەمانەتداری مەقاماتی تەمبوور ناسراوە، جگە لەوەی
دەیان کۆنسێرتی بە گرووپ لە وڵاتانی جیهاندا سازکردووە، بە شێوەی سەربەخۆش چەند
بەرهەمێکی بڵاوکردووەتەوە و لە بواری فێرکردن و لێکۆڵینەوەشدا رۆڵی کاریگەری
هەبووە و چەندین بەرهەمی بە زمانی ئینگلیزی لە دەرەوەی وڵات چاپکراون.
PM:01:28:06/02/2025
ئهم بابهته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت