چۆپی فەتاح نوێترین گۆرانی بە ناونیشانی وڵاتەگەم بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
چۆپی فەتاح، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین گۆرانی خۆی
بە ناونیشانی "وڵاتەگەم" بە شێوەزاری کەڵهووری بڵاوکردەوە.
پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی
بەرهەمە نوێییەکەی خۆی، چۆپی فەتاح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام بڵاویکردەوە و
رایگەیاند، "ڤیدیۆ کلیپی وڵاتەگەم، بە زاراوەی شیرینی کەڵهووری وتراوە و
تایبەتە بە ناوچەی ئیلام و کرماشان، هاوکات باس لە دابەشکردنی کوردستان و
خۆشەویستی وڵات دەکات."
هاوکات، شعری گۆرانییەکە لە یەکێک لە شعرەکانی تارا مستەفای شاعیرەوە
وەرگیراوە، ئاواز و بەرهەمهێنانی لە لایەن ئەمیر جبوریانەوۆ بۆ ئەنجامدراوە و دەرهێنانی
و سەرپەرشتیکردنیشی لە لایەن ناسر حەیدەریەوە بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردەو
لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، خاوەنی چەندین گۆرانییە کە بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەرهەمی هێناوەو بڵاویکردۆتەوە، و
نوێترین گۆرانیشی کە تایبەتە بە ناوچەی ئیلام و کرماشان بەناوی "وڵاتەگەم" لە ئێستادا لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتووب بڵاویکردۆتەوە.
PM:02:58:04/02/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت