فیلمی سینەمایی شین لە بەریتانیا نمایش دەکرێت
وێستگەنیوز_راژان رزگار
فیلمی سینەمایی شین کە لە 21ی کانوونی یەکەمی ساڵی
2023دا لە سینەماکانی کوردستان نمایشکرا و پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، بەم نزیکانە
لە سێ شاری وڵاتی بەریتانیا نمایشدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 4ی
شووباتی 2025، محەمەد مستەفا، دەرهێنەری فیلمی سینەمایی شین، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "فیلمی سینەمایی شین
دوابە دوای نمایش کردنی لە سینەماکانی کوردستان بڕیارە لە
شارەکانی، ماچستەر، لەندەن و بێرمنگهامـی وڵاتی بەریتانیا نمایشبکرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، "فیلمی سینەمایی شین لە
رۆژانی 7-8-9ی ئەم مانگە کاتژمێر 6:45 خولەک لە سینەماکانی هەر یەک لەو سێ شارە نمایشدەکرێت."
ئەوەش لە کاتێکدایە، فیلمی
سینەمایی شین، لە 21ی کانوونی یەکەمی ساڵی
2023دا لە سینەماکانی
کوردستان نمایشکرا، و لە لایەن محەممەد مستەفا کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە،
لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ئەکتەر بە نواندن بەشدارییان تێدا کردووە وەک، "شەماڵی عەبەڕەش، هەڵوێست محەمەد،
روبار خالید، ئاڵا عەباس، کارۆ سەوز و کەژان عەبدولوەهاب" رۆڵیان تێدا گێڕا، لەهەمان کاتداگۆرانی فیلمەکەش لەلایەن "رێناس
وریا" خانمە هونەرمەندی
گۆرانیبێژ وتراوە و "ئەفشین شوکری" کاری موزیکی بۆ ئەنجامداوە.
PM:01:13:04/02/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت