چێنەر نزار: پێشنیازم بۆکراوە لە شاری بۆکان پەیکەری حەسەن زیرەک دروست بکەم
وێستگەنیوز_راژان رزگار
دوای ئەوەی پەیکەرێکی هونەرمەندی گەورەی کورد، حەسەن زیرەک لە ماڵی
سۆفی کەریم لە شاریسلێمانی دروستکرا، لە بەرنامەدایە لە ئایندەدا هەمان پەیکەر بە پێوانەی 10 مەتر لە
رۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری بۆکان دروستبکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 3ی
شووباتی 2025 چێنەر نزار، هونەرمەندی پەیکەرساز لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە وێستگەنیوزیراگەیاند، "لە
پڕۆژەیەکی گەورەدا پێشنیازی ئەوەم بۆ کراوە کە لە ئایندەدا پەیکەری مامۆستا حەسەن
زیرەک بە پێوانەی 10 مەتر ببەم بۆ شاری بۆکان."
وتیشی، "لە ئایندەدا بە مەبەستی گفتوگۆ و گرێبەست و شێوازی
کارکردن لەگەڵیاندا سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم."
جەختی لەوەش کردەوە،
"ئامانجی کارکردنی من بۆ زیاتر خزمەتکردنی نیشتمان
و خاک و کەسایەتییەکانمانە، من وەک پەیکەرسازێک هەمیشە ئامادەیی ئەوەم تێدایە بەبێ
جیاوازی کار بۆ تەواوی شارەکانی کوردستان بکەم."
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 21ی
کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، لە
مەراسیمێکی گەورەدا لە ماڵی سۆفی کەریم لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی
بەرچاو لە هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکانی شار، پەردە لەسەر پەیکەری حەسەن
زیرەک لادرا، کە لەسەر ئەرکی د. تەها رەسول و دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە جێبەجێکرا
و لەلایەن چێنەر نزار،
هونەرمەندی پەیکەرساز دروستکرا.
PM:02:58:03/02/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت