لە مانگی داهاتوودا دواهەمین هەناری دنیا بە زمانی رووسی بڵاودەکریتەوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
بڕیارە لە مانگی
داهاتوودا، یەکێک لە رۆمانە بەناوبانگەکانی نوسەری گەورەی کورد بەختیار عەلی، بە
زمانی رووسی بڵاوبکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 3ی شووباتی 2025، بەختیار عەلی، نوسەری گەورەی کورد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوەو
رایگەیاند، "لە ڕۆژانی ڕابوردووردا، گرێبەستێکمان لەگەڵ نەشری
"پۆلیاندریا" ی رووسی لە
پێترسبورگ بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا واژۆکرد."
دواهەمین هەناری دونیا" یەکێک لە رۆمانە بەناوبانگەکانی بەختیار
عەلی، رۆماننووسی ناسراوی کوردە، بۆ چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە وەک، " رەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی،
ئەڵمانی، ئیتالی، فەرەنسی"
هاوکات زمانی رووسی هەشتەمین زمانی جیهانی دەبێت کە
ڕۆمانەکەی بۆ وەردەگێڕدرێت و بڕیارە
لە ماوەی داهاتوودا بەو زمانە بڵاوبکرێتەوە.
بەختیار عەلی، ساڵی رابردوو لە رێوڕەسمێکدا لە شاری هایدلبێرگی
ئەڵمانیا، خەڵاتی "هێلدا دۆمین"ی پێبەخشرا، ئەم خەڵاتەش تایبەتە بەو نووسەرانەی تاراوگە کە
لە ئەڵمانیا بابەتی ئەدەبی دەنووسن و بڵاودەکەنەوە، ساڵانە لەلایەن دامەزراوەی هێلدا
دۆمینەوە دابین دەکرێت و سێ ساڵ جارێک دەبەخشرێتە نووسەرێکی ئەدەبی.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەختیار
عەلی، لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، رۆماننووس، شاعیر و رۆشنبیری کوردە،
یەکەم رۆمانی بەناوی "مەرگی تاقانەی دووەم" لە 1997 بڵاوکردووەتەوە، جگە
لە 12 رۆمانی دیکە، دوایین
رۆمانی بەناوی "نەفرەتی نەوبەهاران" لە 2024 بڵاوکردووەتەوە.
بەدەر لە رۆمانەکانی ئەم
نوسەرە، لە ژانری شیعریشدا خاوەنی حەوت بەرهەمە، ئەویش
"گوناھ و کەرنەڤاڵ"، "بۆھیمی و ئەستێرەکان"، "ئیشکردن لە
دارستانەکانی فیردەوسدا"، "تا ماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە-کۆ
بەرهەم"، "ئەی بەندەری دۆست.. ئەی کەشتی دووژمن"، "شەوێک
ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێت" و "ئەگەر یاخییەکان نەمێنن".
AM:11:00:03/02/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت