بلیتی کۆنسێرتی کازم ساهیر دەفرۆشرێت بێ ئەوەی بیرۆکەیەکی لەو جۆرە هەبێت


وێستگەنیوز_راژان رزگار

لە هەولێر بلیتی کۆنسێرتی هونەرمەندی ناسراوی عیراق و جیهان، کازم ساهیر دەفرۆشرێت، بەڵام ئەو هونەرمەندە رەتی دەکاتەوە لە هەولێر کۆنسێرت ساز بکات

لە هەندێک پەیجی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کات و شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکەی کازم ساهیر بڵاوکراوەتەوە و دەڵێن رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 20ی شوباتی 2025 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی نرخی بلیتەکانیشەوە، کورسیی ئاڵتوونی لە ریزی پێشەوە نرخی 270 هەزار دینارە، سلڤەر کە ریزی ناوەڕاستە نرخەکەی 135 هەزار دینارە و کورسیی بڕۆنزیش 70 هەزار دینارە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆنسێرتەکە لە هەندێک لە میدیا عیراقی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کازم ساهیر ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ئاگادارییەکی لەبارەی سازدانی کۆنسێرت بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، " هەوادارانی ئازیز، پێتان رادەگەیەنین کە سازدانی هەر کۆنسێرتێک لە وڵاتانی عەرەبی بە گشتی و عیراق بە تایبەتی، تەنیا لەڕێی هەژمارە فەرمییەکانەوە رادەگەیەنرێت و لێی ئاگادار دەکرێنەوە".


PM:04:06:02/02/2025




ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت