3ی ئایاری 2025 رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەدەچێت


وێستگەنیوز_راژان رزگار

بڕیاری کۆتایی لە بارەی بەڕێوەچوونی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، لە لایەن دەستەی رێکخەرانی ئەم خەڵاتەوە دراو بڕیارە 3ی ئایاری مانگی داهاتوو بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

دەستەی رێکخەرانی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئەکادیمیای زانست و وێنەی جوڵاو ناسراو بە خەڵاتەکانی ئۆسکار لە بڵاوکراوەیەکی نوێیدا رایگەیاند، "لە میانەی ئەو کارەساتە سروشتییەی لە شاری لۆس ئەنجڵسی کالیفۆڕنیای ئەمریکا روویدا، بڕیارمان دا بەدواخستنی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، بەڵام لە بڕیاری کۆتاییدا رایدەگەیەنین رۆژی 3ی ئایاری 2025 بە شێوەیەکی فەرمی ڕێورەسمەکە بەڕێوەدەچێت."

هاوکات بریارە لە ماینەی بەڕێوەچوونی رێورەسمەکی ئەم ساڵدا، چەند چالاکییەکی جیاواز بەڕێوەبچێت وەک، "ناساندنی کالیفۆرنیا و دانیشتوانەکەی، ئەمەش وەک ناوچەیەکی خۆڕاگر و ناوەندی برەودان بە چالاکییە هونەرییەکان، هاوتای هەوڵدان بۆ چاکسازیی و چاکبوونەوە لە لێکەوتەکانی کارەساتەکە."

لە لایەکی دیکەشدا، نمایشی موزیک و گۆرانی دیارترین بەربژێرەکان، دەگۆڕدرێت بۆ هەڵبژاردنی ژمارەیەک گۆرانیبێژ و گروپی تایبەت، کە پەیامی داهێنەریی بە ئامادەبووان دەگەیەنن.


PM:12:46:02/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت