دوو کەسایەتی دیاری کورد پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2025


وێستگەنیوز_راژان رزگار

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵانە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج پێشوازی لە کاندیدان و براوەکانی دەکات و بۆ ساڵی 2025 دوو کەسایەتی کورد، ئیلهام ئەحمەد و شێروان شێروانی کاندیدن بۆ ئەو خەڵاتە.

شێروان شێروانی یەکێک لە زیندانیانی بادینانە و ئیلهام ئەحمەدیشبەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایەوهەردوکیان کاندیدن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ.

لە ساڵی 1901 خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دابەش دەکرێت، تاوەکو ئێستا 103 کەس و 27 دامەزراوە ئەو خەڵاتەیان وەرگرتووە و دووجار خەڵاتەکە بە هاوبەشی دراوە بە سێ کەس 18 ژن لەنێو براوەکانی خەڵاتەکەدان.

رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2020، رۆژنامەنووس، شێروان شێروانی لە دهۆک دەستگیرکرا و تا ئێستاش لە زینداندایە.

لە ساڵانی رابردوشدا ژنە چالاکوان و زیندانی سیاسی کورد، نێرگز محەمەدی بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.


PM:04:08:01/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت