لە شاری سلێمانی کۆنسێرتی رێبەندان بۆ ئامێرە کوردییەکان بەڕێوەچوو


وێستگەنیوز_راژان رزگار

لە بەشی موزیکی نێو زانکۆی سلێمانی کۆنسێرتی "رێبەندان" بۆ ئامێرە کوردییەکان بەڕێوەچوو، ئەمەش بە مەبەستی زیاتر ناساندنی ئامێرە کوردییەکان بوو کە بە ناوی گەلانی دیکەوە تۆمارکراون.

ئەمڕۆ 30ی کانوونی دووەمی 2025، رێباز سادق، سەرپەرشتیاری کۆنسێرەتەکەو مامۆستا لە بەشی موزیکی زانکۆی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "کورد خاوەنی چەندین ئامێری موزیکییە، بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی کورد دەوڵەت نییە، بەشێک لەو ئامێرانە بە ناوی گەلانی دیکەوە تۆمارکراون."

راشیگەیاند، "هەر چوار قۆناغەکەی بەشی موزیکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنسێرتەکەدا بە کۆژەنێکی دەف بە شەش پارچە موزیکی رەسەنی کوردی بەشدارییان تێدا کردووە، یەک پارچەی تایبەت بە ئامێرە ریتمییەکان بوو کە لە لایەن داستان عوسمان مامۆستا لە بەشی موزیکی زانکۆی سلێمانی سەرپەرشتی دەکرا، پێنچ پارچەکەی دیکەش لە ئامێرە کوردییەکان و ریتمییەکان پێکهاتبوو."

وتیشی، "مەبەست لە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی رێبەندان، تاقیکردنەوەی کۆژەنی وەرزی یەکەمی خوێندکارانی بەشی موزیک بوو، بەڵام لە هەمان کاتدا بینەر و میوانانیش ئامادەییان هەبووە ئەمەش بە مەبەستی بڕوابەخۆبوونی خوێندران و رەخساندنی کەشێکی هونەری وموزیکی تا زیاتر هەندان و جێی دڵخۆشی و ئەزموون بێت بۆ خوێندکاران."


PM:01:54:30/01/2025






ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت