فیلمێک چیرۆکی ژیانی توشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە دەگێڕێتەوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
فیلمی "خۆری ناو سێبەر" لە سلێمانی لەسەر ژیانی تووشبووانی
نەخۆشیی
شێرپەنجە بەرهەمهێنراوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو نمایش بکرێت.
فیلمی "خۆری ناو سێبەر"، 23مین بەرهەمی گرووپی هونەری
خێزانە لە سیناریۆ و دەرهێنانی، ڕێبوار محەممەدە و لەلایەن باوەڕ ڕەفیق وێنەگرتن و
مۆنتاژی بۆ ئەنجامدراوە،
ماوەی فیلمەکە 90 خولەکە و تەواوی دیمەنەکانی لە ناو شاری سلێمانی تۆمارکراوە.
لەمفیلمەدا نزیکەی 40 ئەکتەر بە نواندن
بەشدارییان تێداکردووە، ديارترین هونەرمەندانی فیلمەکەش هەر
یەک لە "حيكمەت
هندى، بەیان زەریفی، دايكى ئاريان، ڕێبوار محەممەد و ئارەزوو کاکەبرا" پێکهاتوون، جگە لەمانە ژمارەیەک
ئەکتەری دیکەش شداریان
تێداکردووە.
ناوەرۆکی فیلمەکە باس لە چەند چیرۆک و بەسەرهاتێکی تووشبووانی نەخۆشی
شێرپەنجە دەکات،ئەکتەرەکان بە ڕۆڵگێڕان لەم فیلمە هەوڵیانداوە ئەو بارودۆخە دژوارەی تووشبووانی
شێرپەنجە بە دەستییەوە لە ئازاردان، بەرجەستە بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە
4ی شوباتی 2025 کاتژمێر
3ی پاش نیوەڕۆی رۆژیسێشەممە، لە هۆڵی سینەما سالم، فیلمی "خۆری ناو سێبەر" بێ بەرامبەر نمایش بکرێت.
PM:04:31:28/01/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت