بەرهەمی موزیکدانەرێکی کورد پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی هۆڵیوود میوزیک لە میدیا


وێستگەنیوز_راژان رزگار

موزیکێکی کارزان مەحموود، میوزیسیان و ئاوازدانەری کورد، پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی" هۆڵیوود میوزیک لە میدیا" بۆ باشترین میوزیکی فیلمی بیانی.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی کانوونی دووەمی 2025 کارزان مەحموود لە لێدوانێکی تایبەتدا بە وێستگە نیوزی راگەیاند، '"فیلمی "تۆوی هەنجیری پیرۆز" پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی چەندین خەڵاتی گەورە، هاوکات موزیکی فیلمەکەش کە بەرهەمی خۆمە بەتەنها پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی "هۆڵیوود میوزیک لە میدیا".

راشیگەیاند، "لەو رێورەسمەدا میوزیکی چەندین ئاوازدانەری بەناوبانگی جیهان پاڵێوراون و بۆ من جێگای خۆشحاڵییە کە بەشێکم لەو پێشبڕکێیە".

لە بارەیکارکردنی لە موزیکی ئەو فیلمەدا ئاماژەی بەوە کرد و وتی، "محەممەد رەسولۆڤ، دەرهێنەری فیلمەکە لە هەڵبژاردنی میوزیک و روونکردنەوەی ئەوەی چ جۆرە میوزیکێکی پێویستە، کەسێکی بەئەزموون و لێهاتووە، کە ئەمەش وایکرد ئاسانتر بێت بۆ من بۆ ئەوەی بتوانم کار لەسەر موزیکی فیلمەکەی بکەم."

فیلمی ئێرانی "تۆوی هەنجیری پیرۆز" لە دەرهێنانی سینەماکاری ناسراوی ئێران، محەممەد رەسولۆڤ دوای بردنەوەی خەڵاتی لیژنەی فێستیڤاڵی کان، دەستنیشانکراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی "گۆڵدن گڵۆبس" و "بافتا"، هەروەها لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاریشدا پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی باشترین فیلمی بیانی.


PM:04:12:28/01/2025








ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت