پێشانگەی شێوەکاری ئاسۆی هاودڵی لە شاری سلێمانی کرایەوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
گەلەری ئایرین
بەهاوکاری ناوەندی حەوت رەنگە لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە
سورەکە پێشانگەی هەنگاوەکانی ڕەنگ چوار، بە
ناونیشانی ئاسۆی هاودڵی کردەوە،
رێکخەری ناوەندی حەوت رەنگەش دەڵێت، "ئەمە چوارەمین جارە کاری هاوبەش لەگەڵ هونەرمەندانی
رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری سنە دەکەین."
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی کانوونی دووەمی 2025، بەختیار سەعید،
رێکخەری ناوەندی حەوت رەنگە لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە وێستگەنیوزی راگەیاند،
"ئەم پێشانگەیە درێژکراوەی پڕۆژەیەکی ناوەندی حەوت رەنگەیە لەگەڵ
هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری تاران، ئەم پێشانگەیەش دەبێتە چوارەمین کاری هاوبەش لەگەڵ هونەرمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری تاران."
راشیگەیاند، "لەم پێشانگە شێوەکارییەدا 12 هونەرمەند
کە لە کورد، فارس، ئەفغانی پێکهاتووە بەشدارییان کردووە و کارە هونەرییەکانیشیان بریتین
لە، "خۆشنووسی، نیگارکێشان" هەروەها، لە پێشانگەکەدا 60 تابلۆی ئەندازە
جیاوازی هونەرمەندان نمایشکراوە."
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوەو وتی، "ئێمە وەک
ناوەندی حەوت رەنگە، دوا بە دوای ئەم پێشانگە هاوبەشە لە پلانماندایەو ئامادەکاری
تەواومان کردووە بۆ کردنەوەی پێشانگەیەکی شێوەکاری لە شاری تاران."
- ئەوەش لە کاتێکدایە، ناوەندی حەوت رەنگە لە ساڵی 2016،
وەک ناوەندێکی هونەری لە شاری سلێمانی دامەزراوە، ئامانجیان ئەوەیە لە رێگەی هونەرەوە
پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ شارەکانی دیکەی کوردستاندا دروست بکەن.
PM:02:32:20/01/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت