کچە کوردێکی رۆژئاوای کوردستان خەڵاتێکی جیهانی دەباتەوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
نارین عەمارە بە نارین بیوتی ناسراوە خانمێکی تەمەن ٢٤ ساڵە خەڵکی
ڕۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی وڵاتی سویدە، نارین یەکێکە لە یوتوبەرە
ناودارەکان، لە چەناڵی یوتویوب خاوەنی ١٥ ملیۆن سەبسکرایبە، ڤیدیۆکانی باس لە
ژیانی ڕۆژانەی و ئەزموون جیاوازەکانی دەکات، ڤیدیۆکانی ملیۆنان بینەریان هەیە.
دوێنێ لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە ریازی پایتەختی سعوودیە بە بەشداریی
ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی جیهان و بەناوبانگەکان بەڕێوەچوو، نارین وەک خانمێکی
بەهرەمەندی نێو سۆشیاڵ میدیا، خەڵاتی جۆی پێ بەخشرا.
خەڵاتەکان لە چەند بوارێکی جیاوازدا بە کەسانی بەهرەمەند و داهێنەر
دەبەخشرێن، لە وانە: تەلەڤزیۆن، فیلم، میوزیک، وەرزش و سۆشیاڵ میدیا.
نارین لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا
رایگەیاند، "من هەرگیز ژیانم بەم شێوەیە نەبووە، من بێ ماڵ، بێ نان و ئاو
بووم، ئێستاش لێرەم، بۆیە بە هەموو ئەو کەسانە دەڵێم کە خاوەن ئامانجن، بەردەوام
بن و ئارام بگرن، هەمیشە پلانەکانی خودا لە پلانەکانی ئێمە باشتر و جوانترن".
نارین لە خێزانێکی کوردپەروەر لە دایکبووە، لە بەشێکی زۆر لە
ئاهەنگەکاندا بە جلوبەرگی کوردییەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا دەردەکەوێت و هەمیشە لە
ڤیدیۆکانیشدا باس لەوە دەکات کە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی، بەردەوام بە زمانی
کوردی قسە دەکەن.
PM:03:40:19/01/2025
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت