دیوانە شعرێکی ئەحمەد محەممەدی شاعیر بە زمانی سوویدی بڵاودەکرێتەوە


وێستگەنیوز_راژان رزگار

لە وڵاتی سوید، یەکێک لە دیوانە شیعرییەکانی شاعیری دیاری کورد، ئەحمەد محەممەد، بە زمانی سویدی و لە چوارچێوەی کۆڕێکی ئەدەبییدا بڵاوکرایەوە.

ئەحمەد محەممەد، شاعیری دیاری کورد، لە پلاتفۆڕمی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید، دیوانی "تەمەن" بە زمانی سویدی بڵاوکرایەوە، لە چوارچێوەی کۆڕەکەشدا خوێندنەوەو پێشەکی لەلایەن رۆژنامەنووسی سوویدی خاتوو "سوزان گرووپ" بۆ ئەنجامدرا."

ئەم دیوانە، لەسەر دەستی ئازاد مەعروف کاری وەرگێڕانی بۆ کراوە، کۆڕەکەش، لەلایەن کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سوید و بە هەماهەنگیی شارەوانیی شاری یۆتۆتبۆری رێکخرا و دیوانەکە پێشکەشی ئامادەبووان کرا.


PM:02:55:19/01/2025










ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت