لیستی بەربژێرکراوانی خەڵاتی ئۆسکار درێژکرایەوە


وێستگەنیوز_راژان رزگار

بڕیار بوو لیستی بەربژێرکراوانی خەڵاتی ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جووڵاو، ناسراو بە خەڵاتەکانی ئۆسکار، رۆژی هەینی 10ی کانوونی دووەمی 2025 بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بەهۆی رووداوی ئاگرەکەی لۆس ئەنجڵس، بۆ هەفتەیەک دواخرا

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی کانوونی دووەمی 2025، گۆڤاری ڤێرایەتی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جوڵاو، ناسراو بە خەڵاتەکانی ئۆسکار لە بڵاوکراوەیەکیدا رایگەیاند، "بڕیارە 23ی کانوونی دووەمی 2025، لیستی بەربژێرکراوانی خەڵاتەکانی ئۆسکار بڵاوبکرێتەوە، ئەمەش بەهۆکاری بەردەوام بوونی ئەو کارەساتە سروشتییەی لە شاری لۆس ئەنجڵسی کالیفۆڕنیای ئەمریکادا روویدا."

بڕیاربوو لە 18ی شوباتی 2025، لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشبکرێن، بەڵام ئەو وادەیەش گۆڕانکاری بەسەردا هات، بڕیارە لە 3ی ئایاری 2025 لە شانۆی دۆڵبی بەڕێوەبچێت.

لەم بارەیەشەوە ئەم ساڵ، 97مین خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار و هەڵبژاردنی باشترین کەسایەتی و بەرهەمە سینەماییەکان بەڕێوەدەچێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە، خەڵاتەکانی ئۆسکار بە گرنگترین خەڵات لە هونەری حەوتەمدا دادەندرێت، ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جوڵا پێشکەش بە باشترین بەرهەمی سینەمایی و ئەکتەر و سینەماتۆگرافی و دەرهێنەران دەکرێت.

 


PM:04:01:14/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت