کچێکی کورد لە بەشە نوێیەکەی فیلمی Den of Thieves رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت
        
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_راژان رزگار
		
		
خانمە ئەکتەری دیاری کوردستان
و وڵاتی سوید، لە بەشە نوێیەکەی فیلمی "Den of Thieves” رۆڵی یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکان
دەگێڕێت
		
		
ئەڤین ئەحمەد، لە فیلمە نوێیەکەی کریستیان گودگاست، بە ناونیشانی، "Den of Thieves2 Pantera"،
رۆڵی یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکان دەگێڕێت و بەشدارە لە گێڕانەوەی چیرۆکی
تاوانکاریی و تاڵانکاریی دەستەی گورگەکان.
		
		
لە بەشی یەکەمی ئەم فیلمەدا، کە لە ساڵی 2018دا نمایشکرا،
توانی لەلایەن بینەرانەوە ستایشێکی
زۆری لێکراو، لە دیارترین فیلمەکانی ساڵ بوو لە ژانرای ئاشکن
و تاوانکارییدا، رەخنەگران پێکڕا جەخت لەوە دەکەنەوە.
		
		هاوکات، میکانیزم و تەکنیکی فیلمەکە، نزیکن
لە رووداوی راستەقینەوە و شێوازی ئاکشنەکان وا دەکەن بینەر زیاتر رۆبچێتە ناو
چیرۆکەکەوە، بەشێکیشیان بە لاوازیی گرێچن رەخنەیان لێ گرت.
		
		
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا بەشی دووەمی ئەم فیلمە، لە هەفتەی
یەکەمی نمایشیدایە و لە سینەماکانی جیهان و کوردستان نمایشدەکرێت.
 
        
        PM:01:32:14/01/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1540
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت