پێشانگەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی بەرهەم و کاری دەستی گەنجان کرایەوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
میانەی
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیارییەكان لە شاری هەولێر، پێشانگەیەكی تایبەت بە نمایشكردنی
بەرهەم و كاری دەستی ڕاهێنراونی خولی کارە دەستییەکان کرایەوە.
لەم چوارچێوەیەشدا، قوباد
تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێشانگەکەدا ئامادەیی هەبوو، لە پلاتفۆڕمی تایبەتی
خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە رایگەیاند، " پیشەسازی
دەستی،گوزارشت لە کلتوور و داب و نەریتی سەدان ساڵەی نەتەوەکەمان دەکات، بۆ ئەوەی ئەم
هونەر و میراتە گرانبەها کلتوورییە لە لەناوچوون بپارێزین، پلانمان هەیە لە
چوارچێوەی ستراتیژی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاردا لە شوێنە گەشتیارییەکانی
کوردستاندا بازاڕی گونجاویان بۆ دابین بکەین تا هەر گەشتیارێک کە دێتە کوردستان
بەرهەمێکی بەهرەمەندە دەستڕەنگینەکانمان وەک یادگارییەکی بە نرخ و جوانی گەشتەکەی
بۆ کوردستان لەگەڵ خۆی بباتەوە."
ئاماژەی بەوەشدا، "خۆشحاڵ
بووم لە بەشداریکردن لە رێوڕەسمی پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیارییەکان و سوپاسی
دەستەی گەشتوگوزار و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەردوو رێکخراویUSAID و UNDP دەکەم
کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا پەرەیان بە تواناکانی 170 کچ و گەنجی بەهرەمەندی دەستڕەنگینی
ناوچە جیاوازەکانی کوردستانیان داوە و دەرفەتیان بۆ رەخساندوون لە رێگەی
هونەرەکەیانەوە هەم سەرچاوەیەکی داهات بۆ خۆیان دابین بکەن و هەم بەشداربن لە
پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاردا."
ئەوەش لە کاتێکدایە، رێوڕەسمی
پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیارییەکان لە هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی و هاوبەشی
نێوان دەستەی گەشتوگوزار و هەر یەک لە رێکخراوەکانی UNDPوUSAID و
سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی گەشتوگوزار لە پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان
بەڕێوەچوو، تێیدا
ڕاهێنراوانی خولەكە بەرهەم و كارە دەستییەكانیان نمایش كرد و داهاتی پێشانگەكەش
وەك هاوكاری و پاڵپشتییەك دەبەخشرێتە نەخۆشانی شێرپەنجە.
PM:01:00:14/01/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت