فیلمی سینەمایی زەوی سەخت و ئاسمان دوور لە قۆناغی وێنەگرتندایە


وێستگەنیوز_راژان رزگار

"زەوی سەخت و ئاسمان دوور" نوێترین بەرهەمی سینەمایی دەرهێنەر، "هەوراز محممەد" دەبێت و لە ئێستادا لە قۆناغی وێنەگرتندایە، ناونیشانی فیلەمەکەش، لە زمانی کوردیدا ئیدیۆمێکە، واتە گوزارشت لە دۆخێکی ناهەموارو پڕ تەنگەژە دەکات، بەجۆرێک ئەوەی بەردەستە سەخت و ئەستەمە، هیوا و ئومێدەکانیش دوورن هێندەی ئاسمان."

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی کانوونی دووەمی 2025، هەوراز محەممەد، دەرهێنەری سینەمایی لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی 2024، لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕی کە خەونێکی هاوبەش بەیەکەوە کۆی کردویینەتەوە دەستمان کرد بە کاری وێنەگرتن کرد بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە سینەماییە."

راشیگەیاند، "زەوی سەخت و ئاسمان دوور، فیلمێکی درامیی کۆمەڵایەتییە، لە ژانری میتسری لە فۆڕمێکی شعریدا، لە ناوەڕۆکیشدا شێوازی ریالیزمی جادووییە کە فیلمەکە هەوڵدەدات وێنەی تێکشکاوی مرۆڤی دوای جەنگ نیشان بدات."

هاروەها، لە بارەی ناوەڕۆکی فیلمەکەوە وتی، "لە بنەڕەتدا ناوەڕۆکەکەی گوزارشت لە دۆخێکی ناهەموار و پڕ تەنگژە دەکات، بەجۆرێک ئەوەی بەردەستە سەخت و ئەستەمە، هیوا و ئومێدەکانیش دوورن هێندەی ئاسمان، هاوکات دوور ڕوانیویەتی، بەڵام سەر بەم پانتاییە جوگرافییەیە، زامەکانی ئاشنان، کارەکتەرەکانی ئاشنان، برینەکانی ئێمەیە و جوانییەکانیشی هیی ئێمەیە."

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوی فیلمەکە لە دیوانە شیعری شاعیری بەناوبانگ و کۆچکردووی رۆژهەڵاتی کوردستان "مارف ئاغای"یە، جگە لەوەی دەرهاویشتەی ناوەڕۆکی سیناریۆی فیلمەکەیە، لە ژێر کاریگەری ناونیشانی دیوانە شیعرییەکەی "مارف ئاغایی" بوونیاددراوە."

سیناریۆی فیلمی، "زەوی سەخت و ئاسمان دوور" نووسینی هاوبەشی نێوان هەوراز محەمەد و مەنسور تەیفوری"یە، لە لایەن هەوراز محممەد، کاری دەرهێنانی بۆ ئەنمجامدراوە،بەبەشداری دەستەیەک لە فیلمسازانی کورد لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان دروست دەکرێت.

لە بواری نوانیدنیشدا، پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکە پێک دێن لە هونەرمەندان، "بەختیار پەنجەیی، مریەم بووبانی، ئەژدەر سازگار، دیمەن زەندی" و چەندین ئەکتەری دیکە بەشدارییان تێداکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە نزیککەی ماوەی مانگێکە وێنەگرتنی ئەم بەرهەممە سینەماییە دەستی پێکردووە، ئەم فیلمە پرۆژەیەکە لە سینەمای سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان و زۆرینەی بەشدارانی ناو فیلمەکە خۆبەخشانە لە پێناو دروستکردنی سینەمایەکی هونەریی هەنگاو دەنێن.


AM:11:02:13/01/2025










ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت