جود لاو لە نوێترین فیلمیدا رۆڵی ڤلادیمێر پوتن دەبینێت
وێستگەنیوز_راژان رزگار
جود لاو ئەکتەری بەناوبانگی بەریتانی و پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار، لە
نوێترین فیلمیدا بەناوی ''جادوگەرەکەی کریملن'' رۆڵی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا
دەبینێت.
لەمیانی چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا، جود لاو ئاشکرای کرد کە تا ئێستا
خۆی بۆ نواندنی ئەو فیلمە ئامادە نەکردووە بەهۆی ئەوەی ئەرکەکەی زۆر قورسە و وەک
خۆی دەڵێت ''وەک ئەوە وایە بەسەر لوتکەی ئێڤێرێست-دا سەربکەویت، کە من جارێ لە
دامێنی چیاکەدام''.
جود لاو لە چوندین فیلمی بەناوبانگدا رۆڵی بینیوە بەڵام زیاتر بە
فیلمی دوژمن لەبەر دەرگایە ‘’Enemy at the gates’’ کە تێیدا رۆڵی
نیشانە شکێنێکی رووسی بینیوە.
فیلمی "جادووگەرەکەی کرێملین" لە دەرهێنانی سینەماکاری بەناوبانگی فەرەنسی "ئۆلیڤیێر ئاسایاس" دەبێت، کە لەگەڵ "ئیمانوێل کارێر" سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە،
هەروەها فیلمەکە لەلایەن "ئەلیسیا ڤیکاندەر و جێفری ڕایت و پۆڵ دانۆ و زاکی
گالیفیاناکیس و تۆم ستۆریجەوە" سەرپەرشتی دەکرێت، بەرهەمی "ئۆلیڤیێر دێلبۆسکە" "یۆریک لی سۆکس" وەک بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی کاری کردووە.
لە کورتە باسێکی ڕۆمانەکەدا هاتووە، ڤادیم بارانۆڤی پڕ لە مەتەڵ بە "جادووگەرەکەی کرێملین" ناسراوە، پێش ئەوەی ببێتە ڕاوێژکاری سیاسی پوتین، کە سەرەتا
بەرهەمهێنەری تەلەفزیۆنی بووە، دوای دەستلەکارکێشانەوەی لەم پۆستە، چەند
بەسەرهاتێکی سەمەرە دەربارەی بڵاودەبێتەوە، کە کەس نەتوانێت ڕاستی لە خەیاڵ جیا
بکاتەوە، تا شەوێک، چیرۆکەکەی بۆ نووسەری ئەم کتێبە دەگێڕێتەوە.
PM:01:42:12/01/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت