ئاگرە بەردەوامەکەی لۆس ئەنجڵس چەندین خانووی ئەکتەرانی هۆڵیودی سووتاند

‌وێنە؛ AFP

وێستگەنیوز_راژان رزگار

بە نزیکەیی ماوەی هەفتەیەکە لە شاری لۆس ئەنجڵسی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ئاگرێکی بێوچان کەوتۆتەوە و بڵێسەی ئاگرەکەش چەندین کەلوپەل و ماڵە گرانبەهاکانی ئەکتەرانی هۆڵیودی سووتاند.

بە هۆی ئەو ئاگرەی کە شاری لۆس ئەنجڵسی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکای گرتۆتەوە، بڵێسەی ئاگرەکە ماڵ و کەلوپەلە گرانبەهاکانی چەندین هونەرمەند و ئەکتەرانی هۆڵیودی سینەمایی و کەسانی ئاسایی گرتۆتەوە و سووتاون.

دیارترین ئەو ئەکتەرانەی خانووەکانیان سووتاون بریتین لە، "ئەنتۆنی هۆپکینس، میڵ گیپسن، ماندی مۆر، ئانا فاریس و بیلی کریستاڵ و چەندان هونەرمەندی دیکە.

هاوکات، بە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە، سێ ئاهەنگی خەڵاتکردن کە پلانی بۆ دانرابوو بۆ کۆتایی ئەم هەفتەیە دواخران، رێورەسمی ئاهەنگی پاڵێوراوانی ئۆسکار بۆ هەفتەی داهاتوو دواکەوت.

لەگەڵ ئەوەشدا، هەزاران بینا و خانووبەرە لەناوچوون و زیاتر لە 180 هەزار کەس لە ژێر فەرمانی چۆڵکردندان لە ناوچەی میترۆپۆلیتان، لە کەناری زەریای هێمن لە ئینلاند تا پاسادینا.

درەنگانی رۆژی چوارشەممە ئاگر لە گردەکانی هۆلیوود کەوتەوە تا گەیشتە گردەکانی نزیک شانۆی بەناوبانگی هۆلیوود بۆول و دۆلبی کە شوێنی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکارە، ئەو ئاگرە تا رادەیەکی زۆر کۆنتڕۆڵ کرابوو بەبێ ئەوەی زیان بە شوێنە گرنگەکانی هۆلیوود بگات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکان، بە بەهای زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلار، خانووی ئەکتەرەکان و دەرهێنەرانی هۆڵیود لە لۆس ئەنجلس سووتاون، هێشتا ئاگرەکەش کۆنتڕۆڵ نەکراوە و هەر پەرە دەستێنێت.


PM:12:45:12/01/2025














ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت