هونەرمەند مەریوان سەفادین بەرهەمی "خەرامان" بڵاودەکاتەوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
مەریوان سەفادین، هونەرمەندی
گۆرانیبێژ نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ، بە ناونیشانی
"خەرامان" بڵاودەکاتەوە، لە پاش ئەم بەرهەمە هونەرییەشی بڕیارە چەندین
بەرهەمی دیکە تۆماربکات و بڵاوبکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی
کانوونی دووەمی 2025، مەریوان سەفادین هونەرمەند و گۆرانیبێژ لە لێدوانێکی
تایبەتیدا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "نوێترین بەرهەمی هونەریم بە شێوەی ڤیدیۆ
کلیپ بە ناونیشانی "خەرامان"ە بڕیارە لە دوای ئەم بەرهەمەوە چەند
بەرهەمێکی دیکەم هەبێت بۆ بڵاوکردنەوە."
وتیشی، "تێکستی بەرهەمی
خەرامان،فۆلکلۆری کوردییە، میکس و مایستەرینگی لەلایەن Lel Company ی بۆ ئەنجامدراوە و لەلایەن
هیمان رەسولیان بەرهەمهێنراوە."
ئامەژەی بەوەشدا، "کلیپی
گۆرانییەکە، لە دەرهێنانی دیار مەهدییە، کاری درۆنی لەلایەن زانکۆ ئیسماعیلە و لە
شاخی سارای سنووری قەزای دووکان تۆمارکراوە."
مەریوان سەفادین، لە
ساڵی 1972 لە گوندی عەبابەیلێ لە شاری هەڵەبجە لە دایکبووە، لە ساڵی 1993 لەڕێگەیهونەرمەند،بەھجەت
یەحیاوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و ھەر لەو ساڵدا یەکەم گۆرانیی خۆی بەناونیشانی "ھەی
باوە باوە" بڵاوکردۆتەوە.
ئەم هونەرمەندە خاوەن
دوو ئەلبوومی هونەرییە بە ناوی دییە لە ساڵی 2002، جێژوان لە ساڵی 2006 بڵاویکردۆتەوە،
جگە لەمانەش خاوەنی چەندین گۆرانی تاکە.
PM:03:31:06/01/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت