هونەرمەند زاهیر عەلی رەوشی تەندروستی بەرەوباشی دەچێت
وێستگەنیوز_راژان رزگار
زاهیر عەلی، هونەرمەندی
دیاری کورد و یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی بەرنامەی بەرنامە، لە کۆتا رۆژەکانی ساڵی
2024دا رەوشی تەندروستی تێکدەچێت و لە لایەن خێزانەکەیەوە رەوانەی یەکێک لە
نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کرا، دواتر لە لایەن پزیشکانی نەخۆشخانەکە نەشتەرگەری
بۆ ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی
کانوونی دووەمی 2025، پشکۆ خەرسرەو خوشکەزای هونەرمەند زاهیر عەلی،
لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە دوای ئەوەی 31ی کانوونی
یەکەمی 2024 رەوشی تەندروستی خاڵم تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانەمان کرد، راستەوخۆ بڕیاری
نەشتەرگەری بۆ درا، سوپاس بۆ خوا ئەنجدامدانی نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتووبوو، لە
ئیستادا رەوشی تەندروستی جێگیرە و بەرەو باشی دەڕوات."
راشیگەیاند، "ئێستا
لە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی
لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە و پزیشکەکان دەڵێن پێویستە لە ئێستادا لە نەخۆشخانە
بمێنێتەوە."
زاهیر عەلی، لە ساڵی 1945 لە
گەڕەکی کانی ئاسکانی شاریسلێمانی لەدایکبووە، هەر
لە قوتابخانەی کانی ئاسکان خوێندویەتی و قۆناغی ناوەندی و پۆلی 9ی ناوەندی لە
جموریە تەواو کردوە دوای ئەوە لە پەیمانگەی کشتوکالی لە بەکرەجۆ خوێندوێتی، هەر لە منداڵیەوە خولیای چونە سەر
شانۆ و ئەکتەری هەبووە.
PM:04:55:05/01/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت