ماڵی کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی Breaking bad لە لایەن خاوەنەکەیەوە بۆ فرۆشتن داندراوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
زنجیرە تەلەڤیزیۆنی
بەناوبانگی ئەمریکی Breaking bad کە ماددەی هۆشبەرو خێزان خاڵی جەوهەرین تێیدا، لە ئێستادا ماڵەکەی لە لایەن خاوەنەکەیەوە بۆ فرۆشتن داندراوە.
بە پێی راپۆرتی
میدیاکانی ئەمریکا، ماڵەکەی واڵتەر وایت-ی کارەکتەری سەرەکی زینجیرە تەلەڤیزیۆنی
بە ناوبانگی ئەمریکی Braking bad لە لایەن خاوەنەکەیەوە بۆ فرۆشتن داندراوە بە ئومێدی ئەوەی
زنجیرەکە بووبێتە هۆکاری ئەوەی بە نرخێکی زۆر بفرۆشرێت.
ئەم خانووە، لە گەڕەکی ئالبۆکێرکە لە نیو
مەکسیکۆی ئەمریکا و لە زنجیرەکەدا ماڵی واڵتەر وایت، کارەکتەری سەرەکی نێو چیرۆکی
زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکە بووە.
هەرچەند 10 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی تێدەپەرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا
بینەری لەسەرتاسەری جیهاندا هەیە و لە یەکێک لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم و
زنجیرە بەردەستە.
خانووەکە لە چوار ژوور پێکهاتووە و پێشبینی نرخی 340 هەزار دۆلاری بۆ
دەکرێت، بەڵام بە خستنەسەری ناوبانگیی زنجیرەکە، پێشبینی دەکرێت بە نزیکەی چوار
ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
زنجیرەی "Breaking Bad" لە
2008 تاوەکو 2013 لە پێنج وەرزدا بڵاوکرایەوە، چیرۆکەکەی باس لە مامۆستایەکی کیما
دەکات کە شێرپەنجەی سییەکانی هەیە و چارەسەری نییە، بۆ دابینکردنی ژیانی
خێزانەکەی، لەگەڵ یەکێک لە خوێندکارەکانی ماددەی هۆشبەر دروست دەکات.
PM:04:12:05/01/2025
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت