یەکێک لە گۆرانییەکانی بیلی ئایلیش زیاتر لە ملیارێک گوێگری هەبووە


وێستگەنیوز_راژان رزگار

یەکێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەندێکی ئەمریکی لە لایەن هەوادارەکانییەوە زیاتر لە ملیارێک گوێگری هەبووە و ریزبەندی یەکەمی زۆرترین گوێگری تۆمارکردووە.

ئەمرۆ شەممە، 4ی کانوونی دووەمی 2025، ماڵپەڕی سێڤن نیوز لە بڵاوکراوەیەکیدا رایگەیاند، "بیلی ئایلیش، خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، یەکێک لە گۆرانییەکانی بە ناونیشانی Birds of a father لە دوای بڵاوبوونەوەی لە ساڵی 2024 تا ئەم ساتە زیاتر لە ملیارێک و 781 ملیۆن کەس گوێیلێگرتووەو توانیویەتی بچێتە ریزبەندی یەکەمی لە پێگەی "سپۆتیفای"."

بەدەر لە پێگەی "سپۆتیفای" ئەم گۆرانییە لە رێزبەندی دووەمی شانشینی یەکگرتوو "Billboard’s hot 100” لە وڵاتە یەکگرتووەکاندایە.

هاوکات ئەم گۆرانییە توانیویەتی لە ماوەی بڵاوبوونەوەیدا پاڵێوراوبێت بۆ بردنەوەی سێ خەڵات کە بریتین لە، "خەڵاتی گۆرانیی ساڵ، خەڵاتی تۆماری گشتی، خەڵاتی باشترین نواندنی تاکە کەسی."

بیلی ئایلیش، لە 18ی کانوونی یەکەمی 2001، لە لۆس ئەنجلۆس لە دایک بووە، یەکێکە لە دیارترین خانمە گۆرانیبێژەکانی ئەمریکاو جیهان، خاوەنی سێ ئەلبوومی ستۆدیۆیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015 و یەکەم بەرهەمیشی بە ناونیشانی "Ocean Eyes" بووە کە نووسینی هۆندراوەکەیی و بەرهەمهێنانی لە لایەن براکەیەوە بووە.

ئەم خانمە گۆرانیبێژە، لە ماوەی کاری هونەریدا توانیویەتی، نۆ خەڵاتی گرامی، شەش خەڵاتی موزیکی ڤیدیۆیی ئێم تی ڤی، سێ خەڵاتی خشتەی موزیکیی بیڵبۆرد، سێ خەڵاتی بریت، دوو خەڵاتی بژاردەی هەرزەکاران، دوو خەڵاتی بژاردەی خەڵک و دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە.


PM:04:05:04/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت