4ی کانوونی دووەم رۆژی جیهانیی شێوازی نووسینی بڕەیڵ
وێستگەنیوز_راژان
رزگار
بە گوێرەی
ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرانسەری جیهاندا ملیۆنان نابینا هەن، بە هۆیانەوە
توانای خوێندنەوەو نوسیینیان نییە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی کتێبێک بە شێوازی نووسینی
بڕەیڵ، ئەم شێوازەش وەک چەکێک بۆ نابینایان دادەندرێت.
4ی کانوونی
دووەمی هەموو ساڵێک لە دوای دیاری کردنی ئەم ڕۆژە لە لایەن نەتەوە
یەکگرتووەکانەوە، وەک ڕۆژی جیهانی شێوازی نووسینی بڕەیڵ دیاریکراوە، لە پێناو
هاندان و برەودانی زیاتر بە کەسانی نابینا، تاوەکو لە رێگەیەوە فێری نووسین و
خوێندنەوە ببن،
کارکردن لە شێوازی
بەکارهێنانی بڕەیڵ پێکدێت لە دانانی شەش خاڵ بە دوو ریزی ستوونی، هەریەک لە ریزەکان سێ
خاڵ لە خۆدەگرێت.
رەنگە شێوازی نووسینی بڕەیڵ، لە زمانی وڵاتێک بۆ وڵاتێکی
دیکە جیاوازیی هەبێت لە رووی مانای ژمارە و وشەکانەوە، بەڵام هەموویان لەسەر یەک
بنەما کاردەکەن، کە ئەویش ریزکردنی شەش خاڵەکەیە.
دانانی
شێوازی نووسینی بڕەیڵ، لەلایەن داهێنەرەکەیەوە بووە بە ناوی، لویس بڕەیڵ کاتێک لە
تەمەنی سێ ساڵیدا هەستی بینینی لاواز دەبێت، لە بەرامبەریدا بیر لەوە دەکاتەوە، جێگرەوەیەک بۆ خوێندنەوە و نووسینی نابینایان بدۆزێتەوە، لەگەڵ ئەوەی لەو کاتەدا تاکە رێگا بۆ نابینایان
ئەوە بوو پیتەکان زۆر بە گەورەیی دەنووسران، ئەمەش لویسی بێزارکردبوو، بۆیە
دەستیکرد بە دۆزینەوەی رێگەیەکی نوێ و داهێنانی شێوازی نووسینی بڕەیڵ.
لویس بڕەیڵ، لە ساڵی 1825 دەستیپێکرد،سەرەتا لە چەندین شوێنی فەرەنسا بەکارهێنرا، تاوەکو ئەوکاتەی لە ساڵی 1852، واتە
ساڵی مردنی لویس بڕەیڵ بەهەموو فەرەنسادا بڵاوبووەوە و
دەسەڵاتداران بە فەرمی گشتاندنیان بۆ ئەم شێوازی نووسینە کرد.
PM:02:26:04/01/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت