نەریمان بابان نوێترین بەرهەمی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاودەکاتەوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
نەرمان بابان، نوێترین بەرهەمی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ، لە
چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی کانوونی یەکەمی 2024، نەریمان
بابان، هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد لە هەژمارە تایبەتتییەکانی خۆی
بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "ئەمشەو کاتژمێر 8:00ی شەو نوێترین بەرهەمی هونەری
خۆم بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "ئەپسۆن" بڵاودەکەمەوە."
ئەم گۆرانییە ئاواز و تێکستی نەریمان بابان
خۆیەتی، کاری میوزیک و دابەشکردنی لە لایەن شڤان کابانەوە بۆ ئەنجامدراوە و دیمەنەکانی ڤیدیۆ کلیپەکە لە هۆڵندا و کوردستان
تۆمارکراون.
نەریمان بابان یهكێكه له هونهرمهنده ناسراوهكانی كوردستان و
خەڵکی شارى سلێمانییە، ساڵی 1983 تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە،
بۆماوەی 10 ساڵ لەو تیپەدا بەردەوام بووە، زیاترلە 24ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی، چەندین گۆرانی و کلیپ و ئەلبوومی تایبەت بەخۆی هەیە و
زۆربەیان لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی، نوێترین بەرهەمیشی بە ناوی
"ئەپسۆن"ە بڕیارە ئەم شەو بڵاوبکرێتەوە.
PM:02:08:25/12/2024
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت