هونەرمەندێکی ئەفریقی لە یەکێک لە گۆرنییەکانیدا ئاماژە بە ناوی کوردستان دەدات
وێستگەنیوز_راژان رزگار
هونەمەندێکی
ناسراوی کۆدیڤواری نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "چیتر هیچ شتێک سەرسامم
ناکات" بڵاوکردەوە و دەڵێت،
""ئەگەر یارمەتیم بدەیت عێراق بۆمباران بکەم،
کوردستانت بۆ رێکدەخەم".
تیکن
جاهـ فاکولی بە وتنی گۆرانی سیاسی ناسراوە، لە گۆرانییەکەدا باسی نایەکسانی
کۆمەڵایەتی، نادادپەروەی جیهانی و گەندەڵی سیاسی دەکات.
فاکولی، لە گۆرانییەکەدا بێزاری لەبارەی دۆخی جیهان دەردەبڕێت و
هەستێکی قووڵی بێهیوای بەرامبەر
بە سیستەمێکی جیهانی دەردەبڕێت کە بە وتەی خۆی، "نایەکسانی بەرپا دەکات."
لە بەشێکی گۆرانییەکە، فاکولی باسی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و
دەڵێت، "ئەگەر یارمەتیم بدەیت عێراق بۆمباران بکەم، کوردستانت بۆ رێکدەخەم".
هەر لە دوای بڵاوبوونەوەی، گۆرانییەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا
کاردانەوەی لێکەوتەوە، بەشێک لە خەڵک پشتگیرییان کرد و بەشێکی دیکەش رەخنەیان لێی
گرت.
بەشێک لەوانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پاڵپشتییان لە گۆرانییەکە
کردووە دەڵێن، "هونەرمەندەکە هەڵوێستێکی بوێرانەی پێشان داوە و ئەو راستییانەی
دەرخستووە کە میدیا باسییان ناکات."
هەروەها بەشێک لەوانەشی کە رەخنەیان لە گۆرانییەکەی فاکولی گرتووە
دەڵێن، "گۆرانییەکە دەبێتە هۆی دروستبوونی بێهیوایی لەنێو خەڵکدا."
فاکولی لە شارۆچکەی ئۆدین لە کۆدیڤوار لەدایکبووە، جگە لە کاری
هونەری، چالاکوانەو لە ریگەی گۆرانییەکانەوە بانگەشەی
گۆڕانکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکات.
PM:03:15:24/12/2024
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت