یەحیا بەرزنجی 72 کاتژمێر وەک مۆڵەت دەداتە بۆکان هەورامی
وێستگەنیوز_راژان رزگار
دوای ئەوەی بۆکان
هەورامی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ ڤیدیپ کلیپێکی بە ناونیشانی "باران" بڵاوکردەوە،
یەحیا بەرزنجی، شاعیر و رووناکبیر سکاڵای یاسایی بەرامبەر تۆمارکرد بە تۆمەتی بەکارهێنانی
یەکێک لە شیعرەکانی و ئاماژە نەکردن بە ناوی کە خاوەندارێتی دەگەرێتەوە بۆ خۆی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی
کانوونی یەکەمی 2024، یەحیا بەرزنجی، شاعیر و رووناکبیر لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە
وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە رێگەی فەرمانگەی دادنوونسی سلێمانی سكاڵای یاسایم
بەرامبەر بۆکان هەورامی و ڤینۆ گروپ پرۆداکشن تۆمارکردووە بە هۆکاری بڵاوکردنەوەی
ڤیدیۆ کلیپی "باران" و بەکارهێنانی یەکێک لە شێعرەکانم کە خاوەنداێتی بۆ من دەگەڕێتەوە."
راشیگەیاند، "دوای
ئەوەی ڤیدیۆ کلیپەکە بەرهەمهێندراوەو بڵاوکراوەتەوە، بە هیچ شێوەیەک ئاماژە بە
ناوی من نەکراوە وەک خاوەنی شعری ئەو گۆرانییە، ئەمەش کارێکی نا هونەری و نا
یاساییە بەو هۆکارەی شاعیر و نوسەری وشەکانی ئەو گۆرانییە نەپارێزراوە."
ئاماژەی بەوەشکرد،
"وەک شاعیر و نوسەری ئەو گۆرانییە هەر یەک لە بۆکان هەورامی و ڤینۆ گروپ
پرۆداکشن ئاگادار دەکەمەوە، تەنیا 72 کاتژمێر واتە 3 رۆژ مۆڵەت دەدەمە هەر
یەکێکیان بۆ ئەوەی هەستن بە چاککردن و زیادکردن و ئاماژەدان بە ناوی من وەک شاعیری
شعری گۆرانییەکە، گەر نا بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی لە دژیان دەگرمە بەر بۆ
پاراستنی مافی خۆم."
ئەوەش لە کاتێکدایە،
بۆکان هاورامی، هونەرمەند و گۆرانیبێژ لەم دواییانەدا بە وتنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان
و وتنەوەی گۆرانییەکانی دیکەی هونەرمەندان ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و خاوەنی
هەوادار و گوێگرێکی زۆرە، نوێترین گۆرانیشی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بووە بە ناونیشانی،
"باران" کە ڤینۆ گروپ پرۆداکشن کاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجامداوە، بەڵام
بە هۆی ئاماژەپێنەکردنی ناوی شاعیری شعری گۆرانییەکە، خاوەن شیعرەکە کە یاحیا
بەرزنییە، سکاڵای یاسایی دژی هەر یەکێکیان گرتۆتە بەر و داوای پاراستنی مافی خۆی
دەکات.
PM:03:06:22/12/2024
ئهم بابهته 11800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت