چەند هونەرمەندێکی کورد لە ریازی پایتەختی سعوودیە بەشداری لە فێستیڤاڵێکدا دەکەن


وێستگەنیوز_راژان رزگار

بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەندی کورد، لە ریازی پایتەختی سعوودیە فێستیڤاڵی "لە نێوان دوو کولتووردا" بەڕێوەدەچێت.

بە ئامانجی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی هونەری و پتەوکردنی لێکتێگەیشتنی هاوبەش و بەهێزکردنی پەیوەندییە فەرهەنگی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات، وەزارەتی رۆشنبیری سعوودیە و وەزارەتی رۆشنبیری عێراق لە شاری ریاز فێستیڤاڵێک لەژێر درووشمی "لەنێوان دوو کولتووردا" رێکدەخەن و تا 31ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کار و چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت.

هاوکات هەر یەک لەهونەرمەندانی کورد، "سیروان بارام، هیوا کەی، ئاکام شێخ هادی، شێرکۆ عەباس، شۆڕش ساڵح و وەلید ستی" بە کارە هونەرییەکانیان بەشدارییان تێدا کردووە.

لە فێستیڤاڵەکەدا کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوەدەچن، وەک، "پیشانگەی هونەری، میوزیک و گۆرانی، لەگەڵ چەندین سیمیناری کولتووری کە میراتی مێژوویی هاوبەشی عێراق و سعوودیە دەخەنەڕوو."

لەلای خۆشیەوە، سەفیا تالیب ئەلسوهەیل، باڵیۆزی عێراق لە سعوودیە لە راگەیەندراوێکیدا جەختی لەسەر گرنگی ئەم دەستپێشخەرییە کردەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییە کولتورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا وئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم فێستیڤاڵە سەکۆیەکی گرنگە بۆ نیشاندانی شوناس و میراتی هاوبەشی عێراق و سعوودیە."


PM:04:20:21/12/2024


















ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت