سێیەمین کۆنسێرتی ساڵی 2024ی ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی پێشکەشدەکرێت
وێستگەنیوز_ڕاژان رزگار
بەڕابەری هانس رۆتمان، کە یەکێکە لەو رابەرە موزیکییانەی
مێژوویەکی دێرینی هەیە لە بابەتی رابەریکردنی ئۆرکێسترادا و بە بەشداری چەندین ژەنیاری
موزیکی، سێیەمین کۆنسێرتی ساڵی 2024ی ئۆرکێسترای
سیمفۆنی سلێمانی، بە نمایشکردنی چەند شاکارێکی موزیکی جیهانی و نوێی کوردی پێشکەشدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 21ی کانوونی یەکەمی 2024، بەشدار ئەحممەد
سدیق، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئۆرکێستراکە لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە وێستگەنیوزی
راگەیاند، "لە میانەی پێشکەشکردنی چالاکییە موزیکییەکاندا، ئۆرکێسترای سیمۆنی
سلیمانی چەند مانگ جارێک کۆنسێرتی خۆی سازدەکات، بۆ ئەم ساڵیش بە میوانداری چوار ژەنیاری
جیهانی کۆنسێرتەکە نمایشدەکەین."
وتیشی، "ئەو کارانەی لە کۆنسێرتەکدا پێشکەشدەکرێت و
دەیژەنین، ژەنینی سیمفۆنی ژمارە "1"ی مەندڵسن بە هەر چوار جوڵەکەی و ئۆڤەرچورێکی
مۆزارت یەکێک دەبێت لە کارەکانی ئەم کۆنسێرتە هاوشانی 3 بەرھەمی کوردی نوێ."
راشیگەیاند،
"تەماز مەنەگادزی" ژەنیاری ئامێری هۆڕن لە وڵاتی جۆرجیا و دوو ژەنیاری دیکەی لاو لەسەر ئامێری ئۆبوا و
فرەنج ھۆرن لە وڵاتی مۆسکۆ کە خوێندکاری کۆنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکین بەشێکن لە میوانەکانی
ئەم کۆنسێرتە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوشانی وڵاتانی جیهان و
کارکردنیان لەسەر شێوازی موزیکی جیهانی و موزیکی کلاسیک، کاردەکەین و هەوڵدەدەین بۆ
پێشخستنی ئاستی موزیکی کوردی تا بتوانین بە ناوخۆیی و جیهانی بگەیەنین."
ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00ی ئێوارە
لە هۆڵی کۆنگرێس لە زانکۆی سلێمانی، بەڕابەری هانس رۆتمان، سێیەمین کۆنسێرتی ئۆرکێسترای
سیمفۆنی سلێمانیپێشکەشبکرێت.
PM:03:19:21/12/2024
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت