گروپی میوزیکی رەستاك کۆنسێرتێک سازدەکات و داهاتەکەشی دەدرێتە منداڵانی بێ سەرپەرشت
وێستگەنیوز_ڕاژان رزگار
رێکخراوی
نوێگەر لە شاری سلێمانی
کۆنسێرتێك بۆ گروپی موزیکی رەستاك سازدەکات و داهاتەکەشی دەدرێتە منداڵانی بێ سەرپەرشت.
ئەمڕۆ شەممە، 21ی کانوونی یەکەمی 2024 هێڤار جەلال، سەرۆکی رێکخراوی نوێگەر لە لێدونێکی تایبەتیدا بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، "لەپێناو هاوکاریکردن و کەمکردنەوەی
ئازارەکانی منداڵانی بێ سەرپەرشت، بڕیارماندا کۆنسێرتێك بۆ گروپی موزیکی رەستاك
ئەنجامبدەن."
وتیشی، "داهاتی
کۆنسێرتەکە دەدرێتە منداڵانی بێ سەرپەرشت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەو بارگرانیەی
لەسەر ژیانیان هەیە."
ئەوەش لە کاتێکدایە، کۆنسێرتەکەرۆژی
27ی ئەم مانگە کاتژمێر 7ی ئێوارە لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی پێشکەشدەکرێت.
هاوکات گرووپی
موزیکی
رەستاک، لەسەر ئاستی جیهان ناسراوە و تائێستا جگە لە ئێران، لە چەندین وڵاتی وەک
بەریتانیا، نەمسا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، هۆلەندا، سوێد، ئەمریکا،
کەنەدا، ئوسترالیا، هیندستان، ژاپۆن، مالیزیا، چیلی، پۆڵەندا، تورکیا، جۆرجیا،
بەلجیکا و چەند وڵاتێکی دیکە کۆنسێرتیان ئەنجامداوە.
ئەم گرووپە چەندین جار لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە شاری هەولێر و سلێمانیش کۆنسێرتی
سازکردووە و ساڵی
رابردووش، لە
شاری ئیستەنبووڵ کۆنسێرتێکی سازکردبوو.
PM:01:00:21/12/2024
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت