Gladiator2، ئەو فیلمەی لەماوەی کەمتر لە مانگێک داهاتەکەی گەیشتە 400 ملیۆن دۆلار
وێستگەنیوز_ڕاژان ڕزگار
Gladiator2، ئەو فیلمە سینەماییەی لە ماوەی کەمتر لە مانگێک نمایشکردنی
لە سینەماکانی جیهاندا دا، داهاتەکەی گەیشتە 402 ملیۆن و 87 هەزار دۆلار، هاوکات تەنیا
149 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا بەدەستهێناوە و 252 ملیۆن و 600
هەزار دۆلاریشی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە و بە هۆیەوە بە
یەکێک لە گرنگترین فیلمەکان لە مێژووی سینەمای جیهاندا دادەندرێت.
ئەم فیلمە لە 22ی تشرینی
دووەمی 2024، لە لایەن کۆمپانیای "پارامۆنت
پیکچەرز" بەرهەنهێندراوە و بڵاوکرایەوە، "ریدلی سکۆت" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، هەر یەک لە "پۆل
مێسکاڵ، پێدرۆ پاسکاڵ و دینزڵ واشنتن" رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
چیرۆکی بەشی دووەمی فیلمی Gladiator2 دەگەڕێتەوە بۆ 16 ساڵ دوای مردنی ماکسیۆس، کاتێک
پەنابەرێک بەناوی لۆسیۆس فیرۆس لە شاری نۆمیدیا بە ناوی خوازراوی "هانۆ"
دەژی.
هانۆ، لەگەڵ ژنەکەیدایە بەناوی ئاریشات، کاتێک رۆمانیەکان
پەلاماری شارەکەیان دەدەن و هانۆ بە دیل دەبەن، لەوماوەیەدا بکوژی باوکی دەدۆزێتەوە
و بڕیار دەدات تۆڵەیلێبکاتەوە.
لە میانەی ناساندن و بانگەشەکردن بۆ ئەم فیلمە سینەماییە،دێنزڵ واشنتن، ئەکتەری ئەمریکی لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە ڕۆژنامەنووسە
ئەمریکییەکان پەیوەست بە دەسەڵات و سیاسەت وتی، "سیاسەت هۆکارێکە بۆ یاریکردن
بە گەل و میللەت."
راشیگەیاند، "ئاسانە
لە دەرەوەی ئەمریکا بیت و هەموو شتێک بڵێیت، بەڵام رووت وەرگێڕە و وڵاتێکی دیکە
هەڵبژێرە، دەبینیت هەموویان بە هەمان هۆکار یاری بە گەل و میللەت دەکەن."
PM:12:20:21/12/2024
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت