سێ کورتە فیلمی ئەندام ئەمین نمایش دەکرێت
وێستگەنیوز_ڕاژان رزگار
سێ کورتە فیلمی ئەندام
ئەمین، دەرهێنەر و فیلمساز سبەی لە هۆڵی سینەما سالم، کاتژمێر 6:00ی ئێوارە نمایش
دەکرێت.
سبەی چوارشەممە، 18ی
کانوونی یەکەمی 2024، سێ کورتە فیلمی ئەندام ئەمین، دەرهێنەر و فیلمساز بە
ناوەکانی، "”BROKEN MIRROR, 2FADE, FULL NAME لە هۆڵی سینەما سالم نمایش
دەکرێت.
لەم بارەیەوە ئەندام
ئەمین، دەرهێنەر و فیلمساز لە لێدوانێکی تایبەتیدا سەبارەت بە ناوەڕۆکی فیلمەکانی
بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ناوەڕۆکی فیلمی، BROKEN MIRROR، گوزارشت لە پەیوەندییەکی
خۆشەویستی نێوان کوڕ و کچێک دەکات، کە یەکێکیان نابینایەو ئەوی دیکەیان ڵاڵە و
دەکەونە داوی خۆشەویستی یەکترەوە بێ ئاگا لەوەی هەر یەکەیان بزانن کە نابیناو ڵاڵن
و بۆ بینەریش نەزاندراوە، سەرئەنجام هەر یەکەیان جیادەبنەوە و دەستبەرداری
خۆشەویستییەکەیان دەبن."
هەروەها لەبارەی ناوەڕۆکی
کورتە فیلمی، 2FADE وتی، "ناوەڕۆکی ئەم کورتە فیلمە گوزارشت لە پیاوێکی
نەخوێندەوار دەکات کە بە چ شێوازێک مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ دەکات، لە سەرەتای
چیرۆکەکەدا لای بینەر وا دەردەکەوێت ئەم پیاوە هیچ بەزەییەکی بۆ ئاژەڵ نییە، بەڵام
ئەمە پێچەوانە دەبێتەوە و خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئاژەڵ دەبێت، بە گشتی کورتە
فیلمەکە لە بارەی مامەڵە کردنی مرۆڤە بەرامبەر ئاژەڵان."
هاوکات لەسەر ناوەڕۆکی
کورتە فیلمی، FULL NAME ئاماژەی بەوەدا، "ئەم کورتە فیلمە لە چیرۆکێکی راستییەوە
وەرگیراوە رووداوەکەی لە کوردستاندا روویداوە، باس لە تێکەڵبوونی پشکنینی خوێن
دەکات، کاتێک نەخۆشێک دەچێت بۆ نەخۆشخانەو پشکنینی خوێن دەکات، لە
ئەنجامدا پشکنینەکەی بە هۆی هەڵەی پزشکێکەوە و تێکەڵبوونی لەگەڵ پشکنینی نەخۆشێکی
دیکەدا، گیانلەدەست دەدات."
لە کۆتایدا ئەندام
ئەمین، وتی، "هەر یەک لەم کورتە فیلمانەم لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆی و
جیهانیدا نمایشکراوە و بڕیارە لە چەند مانگی داهاتووشدا لە سینەماکانی ئەوروپادا و
فێستیڤاڵەکانی دیکەشدا نمایش بکرێت."
PM:01:50:17/12/2024
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت