فارووق ناونیشانی نوێترین پڕۆژەی هەڵکەوت مستەفا دەبێت
هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەرەی بەڵگەفیلمی "شاردنەوەی سەدام"
وێستگەنیوز_ڕاژان ڕزگار
هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەرەی بەڵگەفیلمی "شاردنەوەی سەدام"
بەشداری لە خولی چوارەمی فێستیڤاڵی دەریای سوور دا کرد و رایگەیاند، "لە
خولی چوارەمیشدا بۆ ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی نوێم بە ناونیشانی "فارووق" دەبێت."
لە میانەی بەڕێوەچوونی
فێستیڤاڵی دەریای سوور، هەڵکەوت مەستەفا، لە بارەی پڕۆژەی داهاتووەیەوە رایگەیاند،
" ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی نوێم بە ناونیشانی "فارووق" دەبێت، کە چیرۆکی
زانایەکی جیۆلۆجی عێراقییە، کە لە نەرویج پەرەی بە کەرتی
نەوت دا و خزمەتی خەڵکەکەی پێکرد."
ئاماژەی بەوەشدا، "لەساڵی
2020ەوە خەریکی پرۆژەکەم، لەگەڵ فارووق زیاتر لە 50 کاتژمێر گفتوگۆم بە زمانێکی
سینەمایی کردووە لەگەڵیدا، فارووق، دەبێتە بەڵگەفیلمێکی سینەمایی و لە جیهان بڵاودەکرێتەوە."
وتیشی، "وا
بڕیارە "فارووق" لە
کۆتایی ساڵی
2025 کاری بەرهەمهێنانی تەواو بکرێت و سەرەتای 2026 بڵاوبکرێتەوە."
هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری
بەڵگەفیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن"ە و ساڵی ڕابردوو بەڵگەفیلمەکەی
بووە پڕبینەرترین بەڵگەفیلم لە مێژووی بۆکس ئۆفیسی وڵاتانی عەرەبیدا و لە سینەماکانی
کوردستانیش بینەرێکی زۆری هەبوو.
PM:03:11:14/12/2024
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت