ساڵی داهاتوو دەست بە تۆمارکردنی زنجیرەی هاری پۆتەر دەکرێت

‌پۆستەری نوێی زنجیرەی هاری پۆتەر

وێستگەنیوز_ڕاژان ڕزگار

ساڵی داهاتوو دەست بە تۆمارکردنی دیمەنەکانی زنجیرەی هاری پۆتەر دەکرێت و بەرهەمهێنەران چەند زانیارییەکی نوێیان ئاشکرا کردووە.

بڕیارە لە ناوچەی لیڤێسدنی بەریتانیا، هاوینی ساڵی داهاتوو، دەست بە تۆمارکردنی ئەڵقەکانی زنجیرە چاوەڕوانکراوەکەی هاری پۆتەر بکرێت، کە لە بەرهەمهێنانی ئێچ بی ئۆیە و مارک میلۆد کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدەدات.

بەرهەمهێنەرەکان ئاشکرایان کردووە، زیاتر لە 32 هەزار منداڵ بەربژێر بوون بۆ بەشداریکردن لە زنجیرەکەدا و زۆرینەیان خۆیان بۆ رۆڵی هاری، هێرمیۆن و رۆن پاڵاوتبوو.

هاوکات جەخت لەوەش دەکەنەوە، زنجیرەکە بەراورد بە فیلمەکان، ژینگە و کەشێکی ناوازە دەخولقێنێت و کارەکتەرەکان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر رۆڵی خۆیان لە جیهانی هاری پۆتەردا دەگێڕن.


PM:02:07:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت