کۆنسێرتی "دوا هەناسەی پایز" نمایشدەکرێت


وێستگەنیوز_ڕاژان ڕزگار

پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر، کۆنسێرتی "دوا هەناسەی پایز" سازدەکات و بڕیارە سبەی نمایشبکرێت.

سبەی یەکشەممە، 15ی کانوونی یەکەمی 2024، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگاکان و مەشق و ڕاهێنانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر، بەشی میوزیک، کۆنسێرتی "دوا هەناسەی پایز" نمایش دەکات.

هەوراز جەلال مەولود، بەڕێوەبەری بەشی موزیک لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، "کۆنسێرتەکەمان چەپێک لە گۆرانیە فۆلکلۆریەکان و بەشێک لە بەرهەمە هونەریەکانی هونەرمەندانی گەنج لەخۆ دەگرێت، کە ماوەی 3 مانگە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانین بۆ سازدانی ئەو کۆنسێرتە هونەری و میوزیکیە."

وتیشی، "ئاسۆیەکە بۆ پێگەیاندنی دەستەیەک لە بەهرەمەندانی بواری موزیک و گۆرانی و دەرخستنی توانا شاراوەکان."

بڕیارە کۆنسێرتەکە، لە هۆڵی شانۆیی "فەرهاد شەریف" بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەند و بەرپرسانی حکومەت، بە سەرپەرشتی گشتی "زیرەک حەمەدەمین" بەڕێوەبەری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر، نمایش بکرێت.


PM:12:42:14/12/2024










ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت